سه‌ره‌تای موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا. وه‌ک له پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات له‌پێشت ئاماده ده‌كات، ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن} . یوخه‌ننه‌ن له ده‌شتوده‌ر ده‌ركه‌وت، عه‌مادی تۆبه‌كردنی ڕاده‌گه‌یاند بۆ گوناه به‌خشین. سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ری ئیهوود و خه‌ڵكی یروشلایم ده‌رده‌چوونه لای و هه‌موو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له ڕووباری یوردنه‌ن عه‌ماد ده‌كران و دانیان به گوناهه‌كانیان ده‌نا. یوخه‌ننه‌ن مووی وشتری ده‌پۆشی و كه‌مه‌ری به‌پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی كوللـه و هه‌نگوینی كێوی بوو. بانگه‌وازی ده‌كرد، ده‌یووت: “له‌دوای من، له‌من به‌هێزتر دێت، من شایانی ئه‌وه نیم بچه‌مێمه‌وه و ئاوه‌زێنه‌ی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه. من به ئاو عه‌مادم كردن، به‌ڵام ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات”. له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع له ناسڕه‌تی گلیلاوه هات و له‌سه‌ر ده‌ستی یوخه‌ننه‌ن له یوردنه‌ن عه‌مادكرا. هه‌ركه له ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه، بینی ئاسمانان شه‌قبوو، ڕووحیش وه‌ک كۆترێک دابه‌زییه سه‌ری.
مه‌رقوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 1:1-10
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان