ئینجا چوونه كپه‌ڕناخوم. له كاتێكدا شه‌ممه بوو چووه كه‌نیشت و ده‌ستیكرد به ئامۆژگاری. له ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک ئامۆژگاریی ده‌كردن، نه‌ک وه‌ک ته‌وراتزانه‌كان. له كه‌نیشته‌كه‌یان پیاوێكی لێ‌بوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هاواری كرد، وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكهی خودایت!” ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به! لێی وه‌ره ده‌ره‌وه!” ڕووحه گڵاوه‌كه‌ش خووگرتی و هاوارێكی به‌رزی لێ هه‌ستا و لێی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو سه‌رسام بوون، ته‌نانه‌ت پرسیان له یه‌كتر كرد و وتیان: “ئه‌مه چییه؟ ئه‌م ئامۆژگاریه نوێیه چیه؟ چونكه به ده‌سه‌ڵاته‌وه! فه‌رمان به ڕووحی گڵاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!” یه‌كسه‌ر ناوبانگی به هه‌موو ده‌ڤه‌ری ده‌وروبه‌ری گلیلا بڵاوبووه‌وه. كاتێ كه‌نیشته‌كه‌یان به‌جێهێشت، له‌گه‌ڵ یاقوو و یوخه‌ننه‌ن چوونه ماڵی شیمعون و ئه‌ندراوس. خه‌سووی شیمعون له‌نێو جێگا كه‌وتبوو، تای هه‌بوو، خێرا باسی ئه‌ویان بۆ كرد. ئه‌ویش هاته پێش، ده‌ستی گرت و هه‌ڵیسانده‌وه. ده‌ستبه‌جێ تاكه به‌ریدا و ده‌ستیكرد به ڕاژه‌كردنیان. كاتێ ئێواره داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا. هه‌موو شاره‌كه له به‌رده‌رگا كۆبوونه‌وه. زۆر نه‌خۆشی به جۆره‌ها ده‌رده‌وه چاككرده‌وه، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه ناسییان. بۆ به‌یانی زوو، هه‌ستا و ده‌رچو و چووه شوێنێكی چۆڵه‌وانی و له‌وێ نوێژی كرد. شیمعون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به دوای كه‌وتن كه دۆزییانه‌وه پێیان وت: “هه‌موو به دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. پێی فه‌رموون: “با بڕۆینه دێیه‌كانی ده‌وروپشت، تاكو له‌وێش بانگه‌واز بكه‌م، چونكه بۆ ئه‌مه هاتووم”. جا له هه‌موو گلیلا‌دا له كه‌نیشته‌كانیان بانگه‌وازی ده‌كرد و شه‌یتانانی ده‌رده‌كرد.
مه‌رقوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 21:1-39
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان