لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 29:1-39

مه‌رقوس 29:1-39 PNTZS

كاتێ كه‌نیشته‌كه‌یان به‌جێهێشت، له‌گه‌ڵ یاقوو و یوخه‌ننه‌ن چوونه‌ ماڵی شیمعون و ئه‌ندراوس. خه‌سووی شیمعون له‌نێو جێگا كه‌وتبوو، تای هه‌بوو، خێرا باسی ئه‌ویان بۆ كرد. ئه‌ویش هاته‌ پێش، ده‌ستی گرت و هه‌ڵیسانده‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ تاكه‌ به‌ریدا و ده‌ستیكرد به‌ ڕاژه‌كردنیان. كاتێ ئێواره‌ داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا. هه‌موو شاره‌كه‌ له‌ به‌رده‌رگا كۆبوونه‌وه‌. زۆر نه‌خۆشی به‌ جۆره‌ها ده‌رده‌وه‌ چاككرده‌وه‌، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه‌ ناسییان. بۆ به‌یانی زوو، هه‌ستا و ده‌رچو و چووه‌ شوێنێكی چۆڵه‌وانی و له‌وێ نوێژی كرد. شیمعون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به‌ دوای كه‌وتن كه‌ دۆزییانه‌وه‌ پێیان وت: “هه‌موو به‌ دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. پێی فه‌رموون: “با بڕۆینه‌ دێیه‌كانی ده‌وروپشت، تاكو له‌وێش بانگه‌واز بكه‌م، چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ هاتووم”. جا له‌ هه‌موو گلیلا‌دا له‌ كه‌نیشته‌كانیان بانگه‌وازی ده‌كرد و شه‌یتانانی ده‌رده‌كرد.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان