هاتنه‌وه یروشلایم، كاتێ ئیشۆع چووه نێو په‌رستگاكه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه فرۆشتن و كڕینیان له په‌رستگادا ده‌كرد، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و ته‌ختی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا. نه‌یهێشت كه‌س به شتومه‌كه‌وه به نێو په‌رستگادا تێپه‌ڕێت. ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یفه‌رموو: “ئایا نه‌نووسراوه: {ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌بردرێت بۆ هه‌موو گه‌لان؟} به‌ڵام ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان} !” ته‌وراتزان و كاهینانی باڵا گوێیان لێ‌بوو، بیریان ده‌كرده‌وه چۆن له‌ناوی ببه‌ن، چونكه لێی ده‌ترسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه له ئامۆژگاریه‌كانی سه‌رسام ببوون. كاتێ ئێواره داهات، چووه ده‌ره‌وه‌ی شار.
مه‌رقوس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 15:11-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان