له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی فه‌تیره‌دا، كه قوربانیی په‌سخه‌یان ده‌كرد، قوتابییه‌كانی پێیان وت: “ده‌ته‌وێ بچینه كوێ ئاماده‌كاری بكه‌ین، تاكو په‌سخه بخۆیت؟” ئه‌ویش دووان له قوتابییه‌كانی نارد، پێی فه‌رموون: “بڕۆنه نێو شار، كابرایه‌ک تووشتان ده‌بێت گۆزه‌یه‌ک ئاوی هه‌ڵگرتووه، دوای بكه‌ون. له‌كوێ چووه ژووره‌وه، به خاوه‌ن ماڵه‌كه بڵێن: ڕابی ده‌ڵێ: كوا ژووره‌كه تاكو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانم په‌سخه‌ی تێدا بخۆم؟ ئه‌ویش له نهۆمی سه‌ره‌وه ژوورێكی گه‌وره‌تان پیشان ده‌دات، ڕاخراوه و ئاماده كراوه، له‌وێ بۆمانی ئاماده بكه‌ن”. قوتابییه‌كان ده‌رچوون و هاتنه شار، وه‌ک پێی فه‌رمووبوون بینییان و په‌سخه‌یان ئاماده كرد.
مه‌رقوس 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 12:14-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان