یه‌كسه‌ر، كاتێ هێشتا قسه‌ی ده‌كرد، ئیهوودا یه‌كێک بوو له دوازده‌كه، گه‌یشت. كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو له‌لایه‌ن كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و پیرانه‌وه نێردرابوون، شمشێر و داریان پێ‌بوو. ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات، نیشانه‌یه‌كی پێدابوون، وتبووی: “ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م، خۆیه‌تی، بیگرن و به پاسه‌وانییه‌وه بیبه‌ن”. كاته‌كه هات و ئیهوودا هاته لای وتی: “گه‌وره‌م، گه‌وره‌م!” و ماچی كرد. ئیتر قۆڵبه‌ستیان كرد و گرتییان. یه‌كێک له ئاماده‌بووان، شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، له كۆیله‌ی كاهینی باڵا دا و گوێی بڕی. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “وه‌ک بۆ گرتنی دزێک به شمشێر و كوته‌كه‌وه هاتوون بمگرن؟ هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگادا له‌گه‌ڵتان بووم ئامۆژگاریم ده‌كرد، نه‌تانگرتم! به‌ڵام بۆ هاتنه‌دیی سیپاره‌كانه”. ئینجا هه‌موو به‌جێیان هێشت و هه‌ڵاتن.
مه‌رقوس 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 43:14-50
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان