لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 13:2-17

مه‌رقوس 13:2-17 PNTZS

دیسان ده‌رچووه‌ سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا، كۆمه‌ڵانه‌كه‌ هه‌موو لێی كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌ویش فێری ده‌كردن. كاتێ به‌ڕێوه‌ بوو، لیوی كوڕی خه‌لپه‌یی بینی له‌ شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فه‌رموو: “دوام كه‌وه‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت. كاتێ له‌ ماڵی ئه‌و دانیشتبوو، زۆر له‌ باجگران و گوناهباران له‌گه‌ڵ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی له‌سه‌ر خوان بوون، چونكه‌ زۆر بوون و دوای كه‌وتبوون. كاتێ ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان بینییان وا له‌گه‌ڵ گوناهبار و باجگران نان ده‌خوات، به‌ قوتابییه‌كانیان وت: “ئه‌وه‌ چیه‌تی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟” كه‌ ئیشۆع گوێی لێبوو، پێی فه‌رموون: “له‌شساغ پێویستی به‌ پزیشک نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بێگوناهان بانگ بكه‌م بۆ تۆبه‌كردن، به‌ڵكو گوناهباران”.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ مه‌رقوس 2:13-17 شێوەکاری؟؟؟