په‌ڕیشی و هه‌ندێک ته‌وراتزان كه له یروشلایمه‌وه هاتبوون له‌لای كۆبوونه‌وه. بینییان هه‌ندێک له قوتابییه‌كانی به ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن، واتا بێ ده‌ست شوشتن. چونكه په‌ڕیشی و هه‌موو جوو، نان ناخۆن ئه‌گه‌ر به باشی ده‌ستیان نه‌شۆن، په‌یوه‌ست بوون به نه‌ریتی پیران. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له بازاڕ بهاتبوونایه‌وه نانیان نه‌ده‌خوارد تاكو خۆیان نه‌شۆردبایه، زۆر شتی دیكه‌ش هه‌بوو وه‌ریانگرتبوو و پێی پابه‌ند بوون، شوشتنی كاسه و چاپه‌ست و ده‌فری مس و نوێن. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان لێیان پرسی: “بۆچی قوتابییه‌كانت له‌سه‌ر نه‌ریتی پیران ناڕۆن و به ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن؟” ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان! ئێشه‌عیا ده‌رباه‌ری ئێوه پێشبینی باشی كردووه، وه‌ک نووسراوه: {ئه‌م گه‌له به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌نێت، به‌ڵام دڵی لێم دووره. به‌فیڕۆ ده‌مپه‌رستن، ئامۆژگارییه‌ک فێرده‌كه‌ن كه ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه} . چونكه ئێوه ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه و پابه‌ندن به نه‌ریتی خه‌ڵک”. ئینجا پێی فه‌رموون: “باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن!. چونكه مووشێ وتوویه‌تی: {ڕێز له باوک و دایكت بگره، ئه‌وه‌ی جنێو به باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه به واتای دیاری بۆ خودا ئیتر نایه‌ڵن شتێكی بۆ باوک یان دایكی بكات. به‌و نه‌ریته‌تان كه له یه‌كتری وه‌رده‌گرن، وشه‌ی خودا له‌كارده‌خه‌ن. زۆر شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مه ده‌كه‌ن”. ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “هه‌موو گوێم لێ بگرن و تێبگه‌ن. شت نییه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بێته ناوی و گڵاوی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌وه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن با ببیستێت”. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێهێشت و هاته ماڵێک، قوتابییه‌كانی ده‌رباره‌ی په‌ندكه پرسیان لێ‌كرد. پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ش ئاوا تێنه‌گه‌یشتوون؟ تێناگه‌ن كه هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه دێته نێویه‌وه ناتوانێت گڵاوی بكات؟ چونكه ناچێته دڵیه‌وه، به‌ڵكو سكی، پاشان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئاوده‌ست. هه‌موو خۆراكێک پێگه‌رده”. ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌یه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه له ناوه‌وه، له دڵی مرۆڤه‌وه، بیری خراپ ده‌رده‌چێت: داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، كوشتن، دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی. هه‌موو ئه‌م خراپانه له ناوه‌وه ده‌رده‌چن و مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن”.
مه‌رقوس 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 1:7-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان