ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “هه‌موو گوێم لێ بگرن و تێبگه‌ن. شت نییه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بێته ناوی و گڵاوی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌وه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن با ببیستێت”. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێهێشت و هاته ماڵێک، قوتابییه‌كانی ده‌رباره‌ی په‌ندكه پرسیان لێ‌كرد. پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ش ئاوا تێنه‌گه‌یشتوون؟ تێناگه‌ن كه هه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه دێته نێویه‌وه ناتوانێت گڵاوی بكات؟ چونكه ناچێته دڵیه‌وه، به‌ڵكو سكی، پاشان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئاوده‌ست. هه‌موو خۆراكێک پێگه‌رده”.
مه‌رقوس 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 14:7-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان