پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارسا‌كان له ئیشۆعی مه‌سیحدا له پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه. سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م هه‌ر كاتێ یادتان بكه‌م، هه‌میشه له هه‌موو نزاكانم به خۆشییه‌وه بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م، چونكه له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئێستا به‌شداریتان له ئینجیل كردووه. له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات. هه‌روه‌ک ئه‌مه ڕاسته كه‌وا سه‌باره‌ت به هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه ئێوه له دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له به‌خشش ده‌كه‌ن. خودا گه‌واهیده‌رمه چه‌نده په‌رۆشی هه‌مووتانم، به سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌م نوێژه ده‌كه‌م: كه خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک، تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن، پڕبووبن له به‌رهه‌می خوداناسی به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا. برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد، ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت. زۆربه‌ی برایانیش به كۆته‌كانم متمانه‌یان به په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه و به چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به دڵخۆشیه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له ئینجیل دانراوم. ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به ڕواڵه‌ت بێت یان به ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم، چونكه ده‌زانم به نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم. به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مه‌رگ.
پیلیۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 1:1-20
3 Days
The very essence of our existence is that we were created for God. That is why we feel most accomplished, happy, and fulfilled when we are in the center of His will, doing what He created us for. To do this, we need His sense of direction. What should our daily endeavor aim toward? In this first chapter of Philippians, we find a dependable compass to follow. Ready?
4 Days
Working from home? Isolated from your community? In this 4-day plan, you’ll read through the book of Philippians (which Paul wrote from prison) to find biblical perspective, hope, and instruction for how we should work during the COVID-19 crisis.
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others by emphasizing the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and the world through these Jesus-colored lenses.
Known as “the epistle of joy,” Philippians is full of encouragement and hope. Although imprisoned in Rome, Paul rejoices at the gospel’s advancement. Philippians reminds us that joy is not dependent upon circumstances. Instead, joy is rooted in the reality that “He who began a good work in you will bring it to completion at the day of Jesus Christ” (Philippians 1:6).
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان