ئه‌م نوێژه ده‌كه‌م: كه خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک، تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن، پڕبووبن له به‌رهه‌می خوداناسی به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا. برایان، ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد، ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت. زۆربه‌ی برایانیش به كۆته‌كانم متمانه‌یان به په‌روه‌ردگار كرد، زیاتر بوێرانه و به چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به دڵخۆشیه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، واده‌زانن به كۆته‌كانم حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دیكه له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له ئینجیل دانراوم. ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به ڕواڵه‌ت بێت یان به ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم، چونكه ده‌زانم به نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم. به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مه‌رگ. چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مه‌رگیش قازانجه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم! له دوو لاوه فشارم له‌سه‌ره: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره، به‌ڵام مانه‌وه‌م له جه‌سته له‌پێناوی ئێوه پێویستتره. له‌مه دڵنیام، ده‌زانم له نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له باوه‌ڕ، تاكو له مندا شانازیتان به ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان. ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل، له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌وه‌ش له خوداوه‌یه. چونكه خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له پێناوی ئه‌و. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له منتان بینیوه و ئێستا له منی ده‌بیستن.
پیلیۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پیلیۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پیلیۆس 9:1-30
3 Days
Thanksgiving is a way of life that Christ commands of his followers. This study will explore thanksgiving as the mode through which Christ defeats sin and preserves good through us.
The very essence of our existence is that we were created for God. That is why we feel most accomplished, happy, and fulfilled when we are in the center of His will, doing what He created us for. To do this, we need His sense of direction. What should our daily endeavor aim toward? In this first chapter of Philippians, we find a dependable compass to follow. Ready?
Nerds sometimes face mistreatment for liking things like comic books, movies, and video games. However, we believe that everyone has unique gifts and interests, and what you love is important because it matters to you, and you matter to God. So, if no one else tells you this, we promise it's true: Jesus Loves You, Nerd.
4 Days
Philippians is a book about suffering and exploring how we can bring Christ into our daily life, mind, and soul. Enjoy this reading plan and be soothed in your suffering through these peaceful prayers and reflective meditations from the book of Philippians.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان