لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 108

108
ستایش. په‌سنییه‌كی داویده‌.
1 خودایه‌، دڵم جێگیره‌. گۆرانی و په‌سنی ده‌ڵێم. ئه‌مه‌ شكۆی منه‌.
2 هه‌ستن ئه‌ی ڕه‌بابه‌ و عوود. من به‌ره‌به‌یانان هه‌ڵده‌ستم.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌نێو گه‌لاندا سوپاست ده‌كه‌م. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم.
4 چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌سه‌رووی ئاسمانان مه‌زنتره‌، ڕه‌واشت له‌ هه‌وره‌كان.
5 خودایه‌، به‌رزببه‌وه‌ به‌سه‌ر ئاسمانان، شكۆمه‌ندیشت به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌.
6 تا خۆشه‌ویستانت ده‌رباز بن. به‌ ده‌ستی ڕاستت ڕزگارم بكه‌ و به‌ ده‌نگمه‌وه‌ وه‌ره‌.
7 خودا له‌ پارساگای خۆیه‌وه‌ فه‌رمووی: “به‌ خۆشییه‌وه‌ شه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م. دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم.
8 گلعاد هی منه‌. مه‌نه‌شێش هی منه‌. ئه‌فڕایم كڵاوی سه‌رمه‌ و ئیهوود دارده‌ستمه‌.
9 مۆئاب ده‌ستشۆرمه‌. سۆڵه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه‌ سه‌ر ئه‌دۆم. له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه‌ هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م”.
10 كێیه‌ ده‌مباته‌ شاری قه‌ڵابه‌ند؟ كێیه‌ پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟
11 مه‌گه‌ر تۆ نیت خودایه‌. كه‌ ئێمه‌ت ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ و ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟
12 یارمه‌تیمان بده‌ له‌ ته‌نگانه‌، چونكه‌ ڕزگاری له‌ مرۆڤه‌وه‌ ناڕه‌وایه‌.
13 له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌و دوژمنه‌كانمان پێشێل ده‌كات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 108: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە