په‌سنییه‌كان 116
116
1 په‌روه‌ردگارم خۆش ده‌وێت، چونكه ده‌نگ و پاڕانه‌وه‌م ده‌بیستێت.
2 چونكه گوێی خۆیی بۆ شل كردم، تا ژیانم مابێت هه‌ر لێی ده‌پاڕێمه‌وه.
3 تۆڕی مه‌رگ ده‌وری دام. ناخۆشیی دۆڵی بێ‌بن كه‌وته سه‌رم. ده‌رد و ته‌نگانه‌م چێژت.
4 به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه پاڕامه‌وه: “ئای په‌روه‌ردگار، گیانم ده‌رباز بكه!”.
5 په‌روه‌ردگار به‌سۆز و ڕاستگۆیه. خوداوه‌ندمان به به‌زه‌ییه.
6 په‌روه‌ردگار چاودێری ساكاره‌كان ده‌كات. زه‌لیل بووم ئه‌و ڕزگاری كردم.
7 ئه‌ی گیانی من، بگه‌ڕێوه بۆ ئارامیی خۆت، چونكه په‌روه‌ردگار چاكه‌ی له‌گه‌ڵت كردووه.
8 تۆ گیانی منت له مه‌رگ ڕزگار كرد، چاوه‌كانم له فرمێسک، پێیه‌كانم له خزان.
9 تاكو له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا بڕۆم له زه‌ویی زیندووان.
10 باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد: “من زۆر ده‌رده‌دارم!”.
11 من له كاتی سه‌رگه‌ردانیمدا. وتم: “مرۆڤ هه‌موو درۆزنن”.
12 چی بده‌مه‌وه په‌روه‌ردگار، به‌رامبه‌ر هه‌موو چاكه‌كانی بۆ من.
13 جامی ڕزگاری به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌پاڕێمه‌وه.
14 نه‌زره‌كانم بۆ په‌روه‌ردگار به‌جێ ده‌هێنم. به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی.
15 په‌روه‌ردگار مه‌رگی خۆشه‌ویستانی له‌به‌رچاو سه‌نگینه.
16 ئای په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆم! من به‌نده كوڕی كاره‌كه‌ری تۆم. تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه.
17 قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سه‌رده‌بڕم، به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌پاڕێمه‌وه.
18 نه‌زره‌كانم بۆ په‌روه‌ردگار به‌جێ ده‌هێنم. به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌له‌كه‌ی،
19 له باره‌گاكانی ماڵی په‌روه‌ردگاردا، له ناوه‌ندی تۆدا، ئه‌ی یروشلایم. هه‌لیلویا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 116: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧