ده‌نگی په‌سنی و ڕزگاری دێت له خێوه‌تی خوداناسان: “ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌ته‌وه. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات”. نامرم، به‌ڵكو ده‌ژیم و باسی كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. په‌روه‌ردگار به توندی ته‌مبێی كردم. به‌ڵام نه‌یدامه ده‌ست مه‌رگ. ده‌رگای خوداناسیم لێ بكه‌نه‌وه. پێیدا ده‌چمه ژووره‌وه و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. ئه‌م ده‌رگایه هی په‌روه‌ردگاره. خوداناسان پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه. سوپاست ده‌كه‌م كه فریام كه‌وتی، بۆم بووی به ڕزگاری. ئه‌و به‌رده‌ی بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه بووه به‌ردی قولینچک. ئه‌مه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بوو. له‌به‌رچاومان سه‌یره. ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌روه‌ردگار دروستی كردووه، با تیایدا شاد و دڵخۆش بین. ئای په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه! ئای په‌روه‌ردگار ده‌ربازمان بكه! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت. له ماڵی په‌روه‌ردگاره‌وه داڕشتمان كردن. په‌روه‌ردگار خودایه و ڕووناكی پێ به‌خشیوین. قوربانیی جه‌ژن به گوریس ببه‌ستنه‌وه. به قۆچه‌كانی قوربانگا. تۆ خوداوه‌ندی منیت و منیش سوپاست ده‌كه‌م، تۆ خودای منیت به گه‌وره‌ت ده‌زانم. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه.
په‌سنییه‌كان 118 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 118
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 15:118-29
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان