لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:136-26

په‌سنییه‌كان 1:136-26 PNTZS

سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سوپاسی خوداوه‌ندی خوداوه‌ندان بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سوپاسی په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها نیشـانه‌ی مه‌زن ده‌كات، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی به‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ ئاسمانانی دروستكردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر ئاوه‌كان ڕاخستووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌ مه‌زنه‌كانی دروست كردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. خـۆر بۆ حوكـمـگـێـڕی ڕۆژ. چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بــانــیــه‌كــه‌ی جــاویـــدانــیــه‌‌. مانگ و هه‌ساره‌كان بۆ حوكـمگێڕی شه‌و، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میسڕ و نۆبه‌ره‌كانی دا، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئیسڕائیـلی له‌ ناوه‌ندیـان ده‌رهـێـنـا، چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانیه‌‌. به‌ ده‌ستێكی به‌هێز و بازوویه‌كی درێژكراوه‌وه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ده‌ریای سووفی كرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئـیسـڕائیلی به‌ نێویدا په‌ڕانده‌وه‌، چونكه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جاویدانیه‌‌. فیرعه‌ون و هێزه‌كه‌ی فڕێدایه‌ ده‌ریای سووف، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بیابان ڕابه‌ری گه‌لی خۆی كرد، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی پاشا مه‌زنـه‌كـانی لـه‌نـاوبـرد، چـونـكـه‌ مـیـهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی پاشا ناوداره‌كانی كوشت. چونكه‌ میهره‌بانیـه‌كـه‌ی جـاویـدانـیه‌‌. سـیــحـۆنـی پـاشـای ئـه‌مـوریـیـه‌كـان. چـونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. عـۆگـی پـاشـای بـاشان. چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانـیـه‌‌. زه‌ویــه‌كـه‌یـانـی كـرد بـه‌ مـیـرات. چـونـكـه‌ مـیـهــره‌بــانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانـیـه‌‌. به‌ میرات بۆ ئیسڕائیلی به‌نده‌ی خۆی. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌بیرهاته‌وه‌ كاتێ زه‌لیل بووین. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ده‌ریـهـێـنـایـن لـه‌نێو دوژمنمان. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی نان ده‌داته‌ هه‌موو ئاده‌میزادێک. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سـوپـاسـی خـوداوه‌نـدی ئـاسـمـانـان بـكـه‌ن. چـونـكـه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.