لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:32-11

په‌سنییه‌كان 1:32-11 PNTZS

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌خشراون و گوناهه‌كانی داپۆشراون. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له‌ ڕووحه‌كه‌ی بێ‌ فێڵه‌. كاتێ خۆم بێده‌نگ كرد، ئێسقانه‌كانم پووكانه‌وه‌، له‌ ناڵینم به‌ درێژایی ڕۆژ. چونكه‌ شه‌و و ڕۆژ، ده‌ستت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌ قورس بوو، ته‌ڕێتیم گۆڕا بۆ وشكیی هاوین. سیلاه‌. ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به‌ گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه‌. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به‌ تاوانه‌كانم” تۆش له‌ تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه‌. بۆیه‌ با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له‌ كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه‌‌. كه‌ لافاو هه‌ستا، نایگاتێ‌. تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له‌ ته‌نگانه‌ ده‌مپارێزی و به‌ په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه‌. “فێرت ده‌كه‌م و ئه‌و ڕێگایه‌ت نیشان ده‌ده‌م كه‌ ده‌بێت پێیدا بڕۆیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م. چاوم له‌سه‌رته‌. وه‌ک ئه‌سپ و هێستر مه‌بن كه‌ هیچ تێناگه‌ن. به‌ڵكو ده‌بێت لغاوی له‌ده‌م بكرێت و جڵه‌وی ڕابكێشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێت نزیک ببێته‌وه‌”. به‌دكاره‌كان نه‌هامه‌تییان زۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت، به‌ میهره‌بانی ده‌وری ده‌دات. شادبن به‌ په‌روه‌ردگار و دڵخۆشبن ئه‌ی سه‌رڕاسته‌كان، ده‌نگ هه‌ڵببڕن ئه‌ی هه‌موو دڵڕاسته‌كان.