لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 38

38
په‌سنیه‌كی داویده‌. بۆ یادكردنه‌وه‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ تووڕه‌یی خۆت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌، به‌ ڕقی خۆت ته‌مبێم مه‌كه‌.
2 چونكه‌ تیره‌كانت منیان پێكا، ده‌ستت به‌سه‌ر من كه‌وت.
3 به‌هۆی تووڕه‌یی تۆوه‌ ته‌ندروستی له‌ له‌شمدا نه‌ماوه‌. به‌هۆی گوناهمه‌وه‌ ساغی له‌ ئێسقانه‌كانمدا نه‌ماوه‌.
4 تاوانه‌كانم به‌سه‌ر سه‌رم كه‌وتوون. وه‌ک بارێكی گران كه‌ توانام نییه‌ هه‌ڵیبگرم.
5 برینه‌كانم بۆگه‌ن بوون و چڵكیان كردووه‌، به‌هۆی گێلایه‌تی خۆم.
6 پشتم چه‌ماوه‌ته‌وه‌ و كووڕ بوومه‌ته‌وه‌. به‌ درێژایی ڕۆژ خه‌مبارم.
7 كه‌له‌كه‌م پڕ بووه‌ له‌ ژانێكی سووتێنه‌ر، ته‌ندروستی له‌ له‌شم نه‌ماوه‌.
8 به‌ ته‌واوی تێكشكاوم و بێ‌ هێز بووم. له‌به‌ر نه‌هامه‌تی دڵم هه‌ر ده‌ناڵێنم.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم له‌ پێش چاوته‌، ئاخ هه‌ڵكێشانم له‌ تۆ شاردراوه‌ نین.
10 دڵه‌كوتێمه‌ و هێزم له‌به‌ر بڕاوه‌، ته‌نانه‌ت ڕووناكیش له‌ چاوانم بڕاوه‌.
11 دۆست و براده‌ره‌كانم خۆیان لێم ده‌پارێزن له‌به‌ر برینه‌كانم. خزمانم لێم دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌.
12 ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بمكوژن ته‌ڵه‌ ده‌نێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازارم بده‌ن باسی تێكشكانم ده‌كه‌ن، به‌ درێژایی ڕۆژ بیر له‌ فێڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.
13 به‌ڵام من وه‌ک كه‌ڕێک نابیستم. وه‌ک لاڵێک ناتوانم ده‌مم بكه‌مه‌وه‌.
14 وه‌ک كه‌سێكم كه‌ نه‌توانێت ببیستێت، هیچ به‌هانه‌یه‌كیش له‌ ده‌میدا نه‌بێت.
15 ئه‌ی په‌روه‌ردگار چاوه‌ڕێی تۆم كرد، ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، تۆ وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه‌.
16 چونكه‌ وتم: “مه‌هێڵه‌ پێم خۆش بن یان خۆیان به‌ گه‌وره‌ بزانن له‌ سه‌رم كاتێ پێم خلیسكا”.
17 چونكه‌ خه‌ریكه‌ بكه‌وم، هه‌میشه‌ ئازاره‌كانم له‌گه‌ڵمه‌.
18 دان به‌ تاوانی خۆمدا ده‌نێم، به‌ گوناهی خۆم غه‌مبار ده‌بم.
19 دوژمن چالاک و زیندوون. ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌ زۆرن.
20 ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری چاكه‌ خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه‌، دژایه‌تیم ده‌كه‌ن چونكه‌ دوای چاكه‌ كه‌وتووم.
21 ئه‌ی په‌روه‌ردگار پشتگوێم مه‌خه‌، خودایه‌، لێم دوور مه‌كه‌وه‌.
22 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رم، خێرا بگه‌ فریام.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 38: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە