چه‌ند جار له چۆڵه‌وانی لیێ یاخیبوون. له بیاباندا دڵته‌نگیان كرد. گه‌ڕانه‌وه و خودایان تاقی كرده‌وه. پارسا‌ی ئیسڕائیلیان ئازار دا. ده‌ستی ئه‌ویان له‌بیرچوو، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وانی له دوژمن كڕییه‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی له میسڕ نیشانه‌ی پیشاندا، له ولاتی چۆعه‌ن په‌رجوی كرد. كه‌نداو و جۆگه‌كانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆنه‌وه. مێشی نارد پێوه‌یان دان، بۆقی نارد بۆگه‌نیان كردن. به‌روبوومیانی ڕاده‌ستی كوللـه‌حاجیی كرد، ماندووبوونیان به كوللـه. به ته‌رزه ڕه‌زه‌مێوه‌كانی له‌ناوبرد، به زوقم دارهه‌نجیره‌كانی وشككردن. گاوگۆتاڵیانی خستنه به‌ر ته‌رزه، ئاژه‌ڵی ماڵی دانه به‌ر بروسكه. گڕی تووڕه‌یی خۆی ڕژانده سه‌ریان، ڕق و تۆڵه و به‌ڵا. به فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی. ڕێگای بۆ تووڕه‌یی خۆی خۆشكرد. مه‌رگی لێ نه‌گێڕانه‌وه. به‌ڵكو ژیانیانی تووشی ده‌رد كرد. له هه‌موو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی دا. له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هێزی دا له وڵاتی حام. ئینجا وه‌ک مه‌ڕ گه‌له‌كه‌ی به‌پێشدا، وه‌ک ڕان له چۆڵه‌وانی ڕابه‌رێتی كردن. ڕێنماییكردن بۆ دڵنیایی و نه‌ترسان، ترسیان نه‌ما. ده‌ریا به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا هاته‌وه‌یه‌ک. بردنی بۆ سنووری پارسا‌ی. ئه‌و چیایه‌ی به ده‌ستی ڕاستی به‌ده‌ستی هێنا. نه‌ته‌وه‌كانی له به‌رده‌م ده‌ركردن، میراتی به گوریس بۆ دابه‌شكردن. هۆزه‌كانی ئیسڕائیلی له خێوه‌ته‌كانیان نیشته‌جێكرد.
په‌سنییه‌كان 78 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 78
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 40:78-55
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان