نه له تۆقانی شه‌و ده‌ترسیت و نه له‌و تیره‌ی به ڕۆژ ده‌هاوێژرێت. نه له‌و ده‌رده‌ی كه له تاریكی‌دا ڕێده‌كات، نه له‌و ئافاته‌ی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ زیان ده‌به‌خشێت. هه‌زار كه‌س له ته‌نیشتت ده‌كه‌ون. ده هه‌زار له‌لای ڕاستت. به‌ڵام له تۆ نزیک ناكه‌وێته‌وه. به‌ڵكو به چاوی خۆت سه‌یر ده‌كه‌یت و سزای به‌دكاران ده‌بینیت. چونكه وتت “ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ په‌ناگای منیت”. هه‌ره‌به‌رزت كرد به لانه‌ی خۆت. هیچ خراپه‌ت به‌سه‌ر نایه‌ت و هیچ به‌ڵایه‌ک له ماڵت نزیک ناكه‌وێته‌وه. چونكه فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕێگاكانت بتپارێزن. له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت. پێ به شێر و مار دا ده‌نێیت. به‌چكه شێر و ئه‌ژدیها پێشێل ده‌كه‌یت.
په‌سنییه‌كان 91 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 91
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 5:91-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان