په‌سنییه‌كان 92
92
په‌سنی و ستایش بۆ ڕۆژی شه‌ممه.
1 سوپاسكردنی په‌روه‌ردگار و په‌سنی وتن بۆ ناوت چاكه ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز.
2 به‌یانیان میهره‌بانیت ڕابگه‌یه‌نرێت و سه‌رڕاستیت هه‌موو شه‌وێک.
3 به ده ژێیی و به ڕه‌بابه. به ئاوازی عوود.
4 چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به كرده‌وه‌كانت دڵخۆشت كردووم. به كرده‌وه‌كانی ده‌ستت شادمان ده‌بم.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنه! بیركردنه‌وه‌ی تۆ چه‌ند قووڵه!
6 مرۆڤی گێل ئه‌مه نازانێت، نه‌زانیش ئه‌مه تێناگات.
7 هه‌رچه‌نده خراپه‌كاران وه‌ک گیا بگه‌شێنه‌وه و هه‌موو به‌دكاران چرۆ بكه‌ن، بۆ تاهه‌تاییه له‌ناوده‌چن.
8 به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌میشه به‌رزیت.
9 چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا دوژمنه‌كانت، ئه‌وه‌تا دوژمنه‌كانت ده‌فه‌وتێن و هه‌موو به‌دكاران په‌رت و بڵاوده‌بنه‌وه.
10 به‌ڵام وه‌ک گای كێویت قۆچم به‌رز كرد. به ڕۆنی گرانبه‌هات چه‌ورم كرد.
11 چاوم ته‌ماشای شكاندنی دوژمنانم ده‌كات. گوێم له هاواری ئه‌وانه ده‌بێت كه به خراپه دژم هه‌ستاون.
12 خوداناس وه‌ک دارخورما گه‌شه‌ده‌كات. وه‌ک ئورزی لوبنان گه‌شه ده‌كات.
13 له ماڵی په‌روه‌ردگار ڕواون، له باره‌گای خوداوه‌ندمان گه‌شه ده‌كه‌ن.
14 به پیریش هه‌ر به‌ریان هه‌یه. هه‌میشه ته‌ڕ و سه‌وزن.
15 تا ڕابگه‌ێنن كه په‌روه‌ردگار ڕاسته. تاشه‌به‌ردمه و سته‌م له ئه‌ودا نییه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 92: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧