په‌سنییه‌كان 96
96
1 په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن ئه‌ی هه‌موو زه‌وی.
2 په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ناوی پیرۆز بكه‌ن، ڕۆژ به ڕۆژ موژده‌ی ڕزگاری ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن.
3 له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان شكۆمه‌ندی ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن، له‌نێو هه‌موو گه‌لان كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی.
4 چونكه په‌روه‌ردگار مه‌زنه و شایانی سوپاسی زۆره. سامناكه به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه‌وه.
5 چونكه هه‌موو خوداوه‌نده‌كانی گه‌لان بتن، به‌ڵام په‌روه‌ردگار ئاسمانانی دروست كردووه.
6 شكۆ و سه‌ربه‌رزی له به‌رده‌میدان. هێز و جوانی له پارساگاكه‌یدان.
7 پێشكه‌شی بكه‌ن به په‌روه‌ردگار ئه‌ی هه‌موو خێڵی گه‌لان، پێشكه‌شی بكه‌ن به په‌روه‌ردگار هێز و شكۆمه‌ندی.
8 پێشكه‌شی بكه‌ن به په‌روه‌ردگار شكۆمه‌ندی ناوی خۆی. دیاری بهێنن و وه‌رنه نێو باره‌گاكه‌ی.
9 به پارساییه‌كی ڕازاوه‌وه كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی زه‌وی له به‌رده‌می بله‌رزن.
10 له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بڵێن: “په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. جیهان جێكیره و ناله‌قێت. به دادپه‌روه‌ری حوكم به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌دات”.
11 با ئاسمانان شادبێت و زه‌وی دڵخۆش بێت، با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی بجۆشێت.
12 با كێڵگه و هه‌رچی تیایه‌تی شاگه‌شكه بن. ئینجا هه‌موو دره‌خته‌كانی دارستان په‌سنی بڵێن.
13 له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 96: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧