ئاوڕم دایه‌وه تاكو ئه‌و ده‌نگه ببینم كه له‌گه‌ڵم ده‌دووا، كاتێ ئاوڕم دایه‌وه حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی، له‌ناوه‌ڕاستی چرادانه‌كاندا یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مر‌ۆڤم بینی، جلێكی ئاودامانی له‌به‌ردا بوو، پشتێنێكی زێڕینی له‌لای سنگی به‌ستبوو، سه‌ر و قژی سپی وه‌ک خوری و وه‌ک به‌فر سپی بوون و چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون. پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه له كووره پوخته كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو، حه‌وت هه‌ساره‌ی له ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له ده‌میه‌وه ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه. كاتێ بینیم وه‌ک مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سه‌رم و فه‌رمووی: “مه‌ترسه، منم یه‌كه‌مین و پایان، زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێ‌بن و مه‌رگم پێیه.
بینین 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 12:1-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان