بینین 14
14
1 پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو. 2 له ئاسمانه‌وه ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه ژه‌نیاران لێیانده‌دا. 3 له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه فێرببێت، جگه له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له زه‌وییه‌وه كڕابوونه‌وه. 4 ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه، چونكه بێگه‌ردن، ئه‌وانه به‌دوای كاوڕه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ک نۆبه‌ره بۆ خودا و كاوڕه‌كه له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون. 5 درۆ له ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه، له به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه.
6 ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده ببه‌خشێته دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و زمان و گه‌لێک. 7 به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه كاتی حوكمدان هاتووه. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.
8 فریشته‌یه‌كی دیكه، دووه‌م، له‌دوایه‌وه ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره مه‌زنه‌كه، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه!”
9 فریشته‌یه‌كی دیكه، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت، 10 ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه، كه به ساده‌یی له جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه. له‌به‌رده‌م فریشته پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت. 11 دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”. 12 ئه‌مه‌یه دانبه‌خۆداگرتنی پارسا‌كان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن.
13 گوێم له ده‌نگێک بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “بنووسه: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له ئێستاوه له په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.
14 پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه بوو. 15 فریشته‌یه‌كی دیكه له په‌رستگا ده‌رچوو و به ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره و بدروه‌وه، چونكه كاتی دروێنه هاتووه و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه”. 16 جا دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه داسه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌شاند و زه‌وی دروایه‌وه.
17 فریشته‌یه‌كی دیكه له‌و په‌رستگایه‌ی كه له ئاسمانه ده‌رچوو، ئه‌ویش داسێكی تیژی پێ‌بوو. 18 فریشته‌یه‌كی دیكه له قوربانگاوه ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه تیژه‌كه‌ی پێ‌بوو دووا و وتی: “داسه تیژه‌كه‌ت بنێره و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه، چونكه ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه”. 19 فریشته‌كه داسه‌كه‌ی وه‌شانده زه‌وی و ڕه‌زه‌كانی زه‌وی ڕنی، فڕێیدایه نێو گوشه‌ره مه‌زنه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا. 20 گوشه‌ره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی شار گوشرا، تاكو به‌رزی لغاوی ئه‌سپ، هه‌زار و شه‌ش سه‌د ستادیا خوێن له گوشه‌ره‌كه ده‌رچوو.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 14: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧