پاش ئه‌مه ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه بۆ ئێره، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه دوای ئه‌مه پێویسته ڕووبدات”. یه‌كسه‌ر كه‌وتمه ڕووحه‌وه، ته‌ختێكم بینی له ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو. دانیشتووه‌كه له ڕواڵه‌تدا له به‌ردی یه‌شب و عه‌قیق ده‌چوو، په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كیش له شێوه‌ی زمروود له ده‌وری ته‌خته‌كه‌دا بوو. له ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو. له ته‌خته‌كه‌وه بروسک و هه‌وره‌تریشقه و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان. له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به چاو داپۆشرابوون: بوونه‌وه‌ری یه‌كه‌م وه‌ک شێر بوو، دووه‌م بوونه‌وه‌ر وه‌ک گۆێره‌كه، سێیه‌م بوونه‌وه‌ر ڕوخسارێكی وه‌ک مرۆڤی هه‌بوو، چواره‌م بوونه‌وه‌ر وه‌ک هه‌ڵۆیه‌كی فڕیو بوو. چوار بوونه‌وه‌ره‌كه هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسایه، پارسایه، پارسایه، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه و دێت” هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه زیندووه، بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و توانا وه‌ربگری، چونكه تۆ هه‌موو شتێكت ئافراندووه، به خواستی تۆش هه‌ن و ئافرێندران”.
بینین 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:4-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان