پاش ئه‌مه ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه بۆ ئێره، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه دوای ئه‌مه پێویسته ڕووبدات”. یه‌كسه‌ر كه‌وتمه ڕووحه‌وه، ته‌ختێكم بینی له ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو. دانیشتووه‌كه له ڕواڵه‌تدا له به‌ردی یه‌شب و عه‌قیق ده‌چوو، په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كیش له شێوه‌ی زمروود له ده‌وری ته‌خته‌كه‌دا بوو. له ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو. له ته‌خته‌كه‌وه بروسک و هه‌وره‌تریشقه و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان. له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به چاو داپۆشرابوون
بینین 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:4-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان