پۆڵۆس، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، په‌یامبه‌ری بانگكراو و ته‌رخانكراو بۆ ئینجیلی خودا، كه پێشتر له سیپاره پارسا‌كاندا به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ڵێنی دابوو، سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی كه به‌گوێره‌ی جه‌سته له نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕووحی پارسایێتی به هێزه‌وه ڕۆڵه‌ی خودا دیاری كرا، به هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ش له‌نێویاندا بانگكراوانی ئیشۆعی مه‌سیحن. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له ڕۆمادان، بانگ‌كراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه. سه‌ره‌تا، له پێناوی هه‌مووتان به ئیشۆعی مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه باوه‌ڕتان له هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه. چونكه خودا، ئه‌وه‌ی به ڕووحم ده‌یپه‌رستم له موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه چۆن بێ بڕانه‌وه یادتان ده‌كه‌م و هه‌میشه له نوێژه‌كانمدا ده‌پاڕێمه‌وه، كه ئێستا به خواستی خودا بۆم ڕێک بكه‌وێت بێمه لاتان. چونكه تامه‌زرۆی بینینی ئێوه‌م تاكو بۆ جێگیربوونتان به‌خشینی ڕووحیتان بده‌مێ، واتا له‌نێوانتاندا به باوه‌ڕمان دڵنه‌وایی یه‌كتر بكه‌ین، باوه‌ڕی من و باوه‌ڕی ئێوه. برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه بێت كه زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو. من قه‌رزاری یۆنانی و به‌ربه‌ریم، دانا و نه‌زان. به‌م شێوه‌یه به په‌رۆشم موژده‌تان بده‌مێ، ئێوه كه له ڕۆمادان. چونكه شه‌رمم به ئینجیلی مه‌سیح نییه، چونكه هێزی خودایه بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی. چونكه تیایدا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كراوه، هه‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه تا پایان به باوه‌ڕه، وه‌ک نووسراوه: {خوداناس به باوه‌ڕ ده‌ژیێت} .
ڕۆما 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:1-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان