جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه؟ حاشا! چونكه منیش ئیسڕائیلیم، له نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له هۆزی بنیامین. خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه. ئایا نازانن نووسراوه‌كه ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه، قوربانگا‌كانی تۆیان وێران كردووه. من به ته‌نها ماومه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن تا بمكوژن!} . به‌ڵام سرووش چی وه‌ڵامی داداته‌وه؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندۆته‌وه} . له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ک هه‌یه به به‌خشش هه‌ڵبژێردراون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌خشش بێت، ئیتر به كردار نییه. ئه‌گینا ئیتر به‌خشش به‌خشش نییه، ئه‌گه‌ریش به كرادار بێت ئه‌وا ئیتر به كردار نیه، ئه‌گینا ئیتر كردار كردار نیه. كه‌واته چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێردراوان ده‌ستیان كه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش دڵڕه‌ق بوون، وه‌ک نووسراوه: {خودا ڕووحی خه‌وتاندنی داونه‌تێ، چاوی داونه‌تێ پێی نه‌بینن وگوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، تاكو ئه‌مڕۆش} . داویدیش ده‌ڵێت: {خوانه‌كه‌یان ببێته دا‌و و ته‌ڵه، كۆسپ و سزا بۆیان. چاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت} . جا ده‌ڵێم: ئایا ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون؟ حاشا! به‌ڵكو به گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته كایه‌وه، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان. جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟ ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان وا پێتان ده‌ڵێم: كه په‌یامبه‌رم بۆ نه‌ته‌وه‌كان، شكۆداری ڕاژه‌كه‌م ده‌كه‌م، تاكو ئیره‌یی هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانم هه‌ڵبستێنم و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م. چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان بێت، ئه‌ی په‌سه‌ندكردنیان چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژیانه‌وه‌ی مردووان نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نان پارسا بێت، ئه‌وا هه‌ویره‌كه‌ش! ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌كه پارسا بێت، ئه‌وا لقه‌كانیش! به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لق بڕانه‌وه، تۆش له داره‌كه موتوربه كرایت كه زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه له ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه به‌شدار بوویت، شانازی به‌سه‌ر لقه‌كانه‌وه مه‌كه. ئه‌گه‌ر شانازی ده‌كه‌یت، بزانه كه تۆ ڕه‌گه‌كه هه‌ڵناگریت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵت ده‌گرێت! ئیتر ده‌ڵێی: “لقه‌كان بڕانه‌وه تاكو من موتوربه بكرێم”. باشه! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه، تۆش به باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به، به‌ڵكو بترسه! چونكه ئه‌گه‌ر خودا به‌زه‌یی به لقه سروشتییه‌كان نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وا به‌زه‌یی به تۆش نایه‌ته‌وه! ئه‌مه‌یه نیانی و توندی خودا: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه كه كه‌وتن، به‌ڵام نیانی بۆ تۆیه ئه‌گه‌ر له نیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه. ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له بێباوه‌ڕی جێگیر نه‌بن موتوربه ده‌كرێنه‌وه، چونكه خودا ده‌توانێت موتوربه‌یان بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر تۆ به‌گوێره‌ی سروشت له دارزه‌یتوونێكی كێوی بڕابیته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی سروشت له دارزه‌یتوونێكی چاک موتوربه كرای، ئاخۆ چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی سروشت له دارزه‌یتوونه‌كه‌ی خۆیان موتوربه ده‌كرێن؟ برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له ئیسڕائیلی گرته‌وه تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه ناوه‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئیسڕائیل ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ک نووسراوه: {ڕزگاریده‌ر له سهیۆنه‌وه دێت، خوانه‌ناسی له یاقوو ده‌گێڕێته‌وه.
ڕۆما 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:11-26
15 Days
This plan is intended as a guide to discovering the message of Romans for yourself! Grab a notebook to jot down your thoughts as you are led through a process of: (1) observing the text of Romans; (2) interpreting its original message to the church in Rome; and (3) applying the letter’s timeless truths to your own life.
16 Days
Considered one of the most theologically rich books of the New Testament, Romans is a treatise on the theology of salvation. Beginning with the hopelessness of our sin-filled state, Paul shows how God provides righteousness to His people through Jesus Christ. In Romans, we are reminded that justification does not come from status or moral achievement but from belief in the substitutionary death and glorious resurrection of Jesus Christ.
Designed for students, this reading plan journeys through the book of Romans in 16 days with the focus on the Gospel and the life of a Jesus follower. We will read through one chapter each day and then spend some time reflecting on what we read and finding meaning and truth for us today. Let's discover the richness of the Good News together!
17 Days
This 17-day plan will help you dive into the deep theology of Romans chapters 6-11, which discuss topics like election, predestination, and free will. Such complex topics are broken down into practical, applicable explanations and reflection questions that make theology accessible for everybody, whether you’re just curious about the Bible, a new believer, or a long-time follower of Jesus.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان