لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 3:12-13

ڕۆما 3:12-13 PNTZS

چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌. چونكه‌ وه‌ک له‌ یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه‌، ئیتر ئێمه‌ی زۆر له‌ مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌: ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌، به‌ ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه‌ له‌ ڕاژه‌، یان فێركار له‌ فێركردن، یان ئامۆژگار له‌ ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به‌ دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به‌ تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به‌ دڵخۆشی. با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن. به‌ خۆشویستنی برایانه‌ به‌ دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له‌ خۆتان زیاتر ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن. سست مه‌بن له‌ تێكۆشان، له‌ ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن. له‌ هیوا دڵشادبن، له‌ ته‌نگانه‌ ئارام بگرن، له‌ نوێژكردن په‌یوه‌ست بن، بۆ پێویستیی پارساكان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ ڕۆما 12:3-13 شێوەکاری؟؟؟