ڕۆما 13
13
1 با هه‌موو كه‌سێک ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمانڕه‌واكان بێت، چونكه ده‌سه‌ڵات نییه له خوداوه نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه دانراوه. 2 ئیتر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌رهه‌ڵستی دانراوی خودا ده‌كات، به‌رهه‌ڵستكارانیش حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن. 3 چونكه فه‌رمانڕه‌وایان جێی ترس نین بۆ چاكه‌كاری، به‌ڵكو بۆ خراپه‌كاری. ئایا ده‌ته‌وێت له ده‌سه‌ڵات نه‌ترسیت؟ چاكه بكه، ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنیت، 4 چونكه ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه بۆ چاكه‌كردن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد بترسه، چونكه له‌خۆڕا شمشێر هه‌ڵناگرێت. چونكه ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه، تۆڵه‌كاری تووڕه‌ییه بۆ خراپه‌كاران. 5 بۆیه پێویسته ملكه‌چی بن، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌به‌ر ویژدانیش. 6 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه باج ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وان ڕاژه‌وانی خودان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ن. 7 مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به خاوه‌ن باج، سه‌رانه به خاوه‌ن سه‌رانه، ترس له خاوه‌ن ترس، ڕێز به خاوه‌ن ڕێز.
8 به هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته دی. 9 چونكه {داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، هه‌وه‌سبازی مه‌كه} و ڕاسپارده‌ی دیكه‌ش له‌م وشه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ}. 10 خۆشویستن خراپه له‌گه‌ڵ نزیک ناكات، چونكه خۆشویستن هێنانه‌دیی ته‌وراته.
11 جگه له‌وه‌ش كاته‌كه ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه له خه‌و هه‌ستین، چونكه ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا. 12 شه‌و له ته‌واوبوونه، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین. 13 با وه‌ک له ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی. 14 به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته مه‌كه‌ن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ڕۆما 13: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧