به‌ڵام ئێمه‌ی به‌هێز له‌سه‌رمانه به‌رگه‌ی كه‌موكوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نه‌كه‌ین. با هه‌ر یه‌ک له ئێمه نزیكه‌كه‌ی بۆ چاكه ڕازی بكات له پێناوی بنیادنان. چونكه مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه: {جنێوی جنێوده‌رانت كه‌وته سه‌ر من} . چونكه هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه، بۆ فێربوونمان نووسراوه، تاكو به دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌واییكردنی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت. خوداوه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌وایی له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری ئیشۆعی مه‌سیح، تاكو به یه‌ک دڵ و به یه‌ک ده‌نگ شكۆی خودا و باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ن. بۆیه یه‌كتر په‌سه‌ند بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح په‌سه‌ندی كردین، بۆ شكۆمه‌ندیی خودا. چونكه ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕه‌وای خودا بووه ڕاژه‌وانی خروسه‌بڕاوان، تاكو به‌ڵێنه‌كانی باوكان جێگیر بكات، نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه: {بۆیه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم} . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، شادمان بن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی} . هه‌روه‌ها: {ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، به‌رزی ڕابگرن، ئه‌ی هه‌موو گه‌لان} . دیسان ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ڕه‌گی ئیشه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هیوای نه‌ته‌وه‌كان به‌و ده‌بێت} . با خوداوه‌ندی هیوا به هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه.
ڕۆما 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:15-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان