ڕۆما 14:15-21
ڕۆما 14:15-21 PNTZS
براكانم، خۆم دڵنیام كه ئێوه پڕن له چاكه، پڕن له هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ندێک خاڵ بوێرانه‌تر بۆم نووسیون، وه‌ک به‌یادهێنانه‌وه‌تان، به‌هۆی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، تاكو ببمه ڕاژه‌وانی ئیشۆعی مه‌سیح له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ک كاهین له ڕاژه‌ی ئینجیلی خودا، تاكو قوربانیی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به ڕووحی پارسا پارساكراو بێت. بۆیه له ئیشۆعی مه‌سیحدا شانازیم هه‌یه به‌و شتانه‌ی بۆ خودایه. چونكه ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه ئه‌نجامی داوه، به وته و كردار، به هێزی په‌رجوو و نیشانه، به هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند. بۆیه ئامانجی به‌رزم بوو كه موژده بده‌م، نه‌ک له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه بنیاد بنێم. به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه: {ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌ویان بۆ نه‌كرابوو ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی نه‌یانبیستبوو تێده‌گه‌ن} .





