لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 22:15-33

ڕۆما 22:15-33 PNTZS

بۆیه‌ چه‌ندین جار ڕێم لێ ده‌گیرا بێمه‌ لاتان. به‌ڵام ئێستا له‌م ناوچانه‌دا شوێنم نه‌ماوه‌، ساڵانێكی زۆریشه‌ په‌رۆشم بێمه‌ لاتان، كاتێ ده‌چمه‌ ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتاندا تێپه‌ڕم، تاكو بتانبینم و به‌ كۆمه‌ک ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار كه‌مێک له‌ بینینتان تێربم. به‌ڵام وا ده‌چمه‌ یروشلایم تاكو ڕاژه‌ی پارساكان بكه‌م. چونكه‌ خه‌ڵكی مه‌كدۆنیه‌ و ئه‌خائیه‌ پێیان خۆش بوو هه‌ندێک به‌خشین بۆ پارساكانی هه‌ژاری یروشلایم كۆبكه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌یان به‌ باش زانی و قه‌رزاری ئه‌وانیشن! چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كان له‌ شته‌ ڕووحییه‌كانی ئه‌وان به‌شدار بوونه‌، له‌سه‌ریانه‌ له‌ شته‌ جه‌سته‌ییه‌كان ڕاژه‌یان بكه‌ن. بۆیه‌، كاتێ ئه‌مه‌م ته‌واو كرد و ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بۆ مۆركردن، به‌ره‌و ئیسپانیا به‌لاتاندا تێده‌په‌ڕم. ده‌زانم كه‌ بێمه‌ لاتان، به‌ پڕی داڕشتی ئینجیلی مه‌سیحه‌وه‌ دێم. ئێستاش برایان لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و به‌ خۆشویستنی ڕووح، له‌گه‌ڵم تێبكۆشن له‌ نوێژه‌كان بۆ خودا له‌ پێناوی من، تاكو ڕزگاربم له‌وانه‌ی له‌ ئیهوود بێباوه‌ڕن، هه‌روه‌ها تاكو ڕاژه‌كه‌م له‌پێناوی یروشلایم له‌لای پارساكان په‌سه‌ندكراو بێت، تاكو به‌ خواستی خودا به‌ دڵشادییه‌وه‌ بێمه‌ لاتان و له‌گه‌ڵتان پشوو بده‌م. خوداوه‌ندی ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.