لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 5:15-13

ڕۆما 5:15-13 PNTZS

خوداوه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌وایی له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری ئیشۆعی مه‌سیح، تاكو به‌ یه‌ک دڵ و به‌ یه‌ک ده‌نگ شكۆی خودا و باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ن. بۆیه‌ یه‌كتر په‌سه‌ند بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح په‌سه‌ندی كردین، بۆ شكۆمه‌ندیی خودا. چونكه‌ ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕه‌وای خودا بووه‌ ڕاژه‌وانی خروسه‌بڕاوان، تاكو به‌ڵێنه‌كانی باوكان جێگیر بكات، نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه‌: {بۆیه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم} . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، شادمان بن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی} . هه‌روه‌ها: {ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، به‌رزی ڕابگرن، ئه‌ی هه‌موو گه‌لان} . دیسان ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ڕه‌گی ئیشه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هیوای نه‌ته‌وه‌كان به‌و ده‌بێت} . با خوداوه‌ندی هیوا به‌ هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ ڕۆما 15:5-13 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە ڕۆما 5:15-13