لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 12:5-17

ڕۆما 12:5-17 PNTZS

له‌به‌ر ئه‌وه‌، چۆن به‌هۆی مرۆڤێک گوناه‌ هاته‌ جیهان، به‌هۆی گوناهیش مه‌رگ، به‌م شێوه‌یه‌ مه‌رگ هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو گوناهیان كرد چونكه‌ ته‌نانه‌ت تا پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه‌ له‌ جیهاندا بوو. به‌ڵام كه‌ ته‌ورات نه‌بێت گوناه‌ ناژمێردرێت. كه‌چی مه‌رگ له‌ ئاده‌مه‌وه‌ تاكو مووشێ حوكمڕانیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه‌ نموونه‌ی كه‌سه‌ هاتووه‌كه‌یه‌. به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه‌ نییه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به‌ گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه‌ به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه‌! هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه‌ وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه‌. چونكه‌ حوكمدان له‌ یه‌ک گوناهه‌وه‌ تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه‌، به‌ڵام دیاری له‌ گوناهی زۆره‌وه‌ بێتاوانی هێنا كایه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له‌ ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به‌ كه‌سێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ ڕۆما 5:12-17 شێوەکاری؟؟؟