ڕۆما 15:5-21
ڕۆما 15:5-21 PNTZS
به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه! هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه. چونكه حوكمدان له یه‌ک گوناهه‌وه تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه، به‌ڵام دیاری له گوناهی زۆره‌وه بێتاوانی هێنا كایه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر به هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه. كه‌واته وه‌ک چۆن به یه‌ک گوناه تاوانباركردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته كایه‌وه، به هه‌مان شێوه به كارێكی خوداناسی بێتاوانكردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته كایه‌وه بۆ بێتاوانیی ژیان. چونكه چۆن به یاخیبوونی كه‌سێک زۆر كه‌س گوناهبار كران، به هه‌مان شێوه به گوێڕایه‌ڵیی كه‌سێک زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كرێن. به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو، تاكو چۆن گوناه به مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.





