چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد. چونكه به ده‌گمه‌ن كه‌سێک له پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت. به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد. ئێستاش كه به خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده زیاتر له تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین! چونكه ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین! نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه.
ڕۆما 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 6:5-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان