ئیتر چی بڵێین؟ ئایا له گوناهدا بمێنینه‌وه تاكو به‌خشش زیاد بێت؟ حاشا! ئێمه كه سه‌باره‌ت به گوناه مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟ ئایا نازانن هه‌موومان كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا عه‌مادكراین، له مردنه‌كه‌یدا عه‌مادكراین؟ بۆیه به عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌وه هه‌ستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیاندا بژین. چونكه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌كمان گرتبێت، له هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین. ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه نه‌بین چونكه ئه‌وه‌ی مرد له گوناه ئازاد كراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین، ده‌زانین مه‌سیح كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنرایه‌وه، نامرێته‌وه. ئیتر مه‌رگ به‌سه‌ریدا سالار نییه. چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، به جارێک بۆ گوناه مرد. به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژیێت بۆ خودا ده‌ژیێت. ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانیی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئاره‌زووه‌كانی بن. ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا. جا گوناه به‌سه‌رتانه‌وه سالار نابێت، چونكه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له ژێر سایه‌ی به‌خشش. كه‌واته چی؟ ئایا گوناه بكه‌ین چونكه له ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له ژێر به‌خشش؟ حاشا! نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مه‌رگه یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و بێتاوانییه؟
ڕۆما 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:6-16
3 days
Vance K. Jackson leads readers through this heart transforming devotional. “Who Is Like Our God” will cause readers to reflect and meditate on the goodness and mercy of God. Let God wash your heart as you read this heart transforming message. Let God transform your heart as you draw close to Him.
3 Days
Share this devotional with others as Vance K. Jackson leads readers in this heart-transforming Men’s devotional. When you surrender to Christ, you become His Servant. When you surrender to God, you do not have to bow to the power of sin. When you are in Him, sin no longer has the authority to rule over any area of your life. Surrender to Christ as you read this message.
Vance K. Jackson leads readers in this yoke breaking devotional. When Christ is your Lord, He gives you the power to overthrow the enemy in every area of your life. When Christ lives in you, sin has to bow. When your heart is submitted to Christ, sin must flee. Surrender to Christ and let the bondage of the past go as you read this life-transforming devotional.
When your life is out of alignment with God’s Word you will almost certainly experience painful consequences. When your emotions get out of order and start to determine your well-being, you may find yourself locked in self-made prisons from which it can be hard to escape. You need to find a proper balance and learn how to trust in God. Let Tony Evans show you the path to emotional freedom.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان