لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 3:6-9

ڕۆما 3:6-9 PNTZS

ئایا نازانن هه‌موومان كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا عه‌مادكراین، له‌ مردنه‌كه‌یدا عه‌مادكراین؟ بۆیه‌ به‌ عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به‌ شكۆی باوكه‌وه‌ هه‌ستایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نوێیه‌تی ژیاندا بژین. چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌كمان گرتبێت، له‌ هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین. ئه‌مه‌ ده‌زانین: مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه‌ نه‌بین چونكه‌ ئه‌وه‌ی مرد له‌ گوناه‌ ئازاد كراوه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین، ده‌زانین مه‌سیح كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، نامرێته‌وه‌. ئیتر مه‌رگ به‌سه‌ریدا سالار نییه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ ڕۆما 6:3-9 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە ڕۆما 3:6-9