لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 4:6-11

ڕۆما 4:6-11 PNTZS

بۆیه‌ به‌ عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به‌ شكۆی باوكه‌وه‌ هه‌ستایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نوێیه‌تی ژیاندا بژین. چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌كمان گرتبێت، له‌ هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین. ئه‌مه‌ ده‌زانین: مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه‌ نه‌بین چونكه‌ ئه‌وه‌ی مرد له‌ گوناه‌ ئازاد كراوه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین، ده‌زانین مه‌سیح كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، نامرێته‌وه‌. ئیتر مه‌رگ به‌سه‌ریدا سالار نییه‌. چونكه‌ ئه‌و مردنه‌ی مرد، به‌ جارێک بۆ گوناه‌ مرد. به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژیێت بۆ خودا ده‌ژیێت. ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ خۆتان به‌ مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ ڕۆما 6:4-11 شێوەکاری؟؟؟