ڕۆما 8:6-13
ڕۆما 8:6-13 PNTZS
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین، ده‌زانین مه‌سیح كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنرایه‌وه، نامرێته‌وه. ئیتر مه‌رگ به‌سه‌ریدا سالار نییه. چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، به جارێک بۆ گوناه مرد. به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژیێت بۆ خودا ده‌ژیێت. ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانیی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئاره‌زووه‌كانی بن. ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا.





