پێم وایه ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت. چونكه ئافریده چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن. چونكه ئافریده بۆ وه‌ڕسبوون ملكه‌چ كرا، نه‌ک به ئاره‌زوو، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ملكه‌چی كرد، به هیوای ئه‌وه‌ی ئافریده له كۆیلایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئازاد بكرێت به‌ره‌و سه‌ربه‌ستیی شكۆمه‌ندی ڕۆڵه‌كانی خودا. ده‌زانین هه‌موو ئافریده تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و ژانیگرتووه. نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه، خۆشمان له ناخماندا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به قوربانیدانی جه‌سته‌مان. چونكه به هیواوه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام هیوای بینراو هیوا نییه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هیوای چی پێ ده‌خوازیت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
ڕۆما 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 18:8-25
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
YouVersion کووکی بەکاردەهێنێت بۆ کەسایەتیکردنی ئەزموونەکەت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ بەکارهێنانی کووکیەکانمان قبوڵ دەکەیت وەک لە سیاسەتی نهێنیدا باسکراوە
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان