ده‌زانین هه‌موو ئافریده تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و ژانیگرتووه. نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه، خۆشمان له ناخماندا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به قوربانیدانی جه‌سته‌مان. چونكه به هیواوه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام هیوای بینراو هیوا نییه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هیوای چی پێ ده‌خوازیت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. به هه‌مان شێوه ڕووح له لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه نازانین پێویسته له‌پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕووح خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێده‌كات به شێوه‌یه‌ک كه باس ناكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕووح چییه، چونكه به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له پارسا‌كان ده‌كات. ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون.
ڕۆما 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 22:8-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان