ئیتر چی به‌مه بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه؟ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه، به‌ڵكو له پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟ كێ سكاڵا له بژارده‌كانی خودا ده‌كات؟ خودایه ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات. كێیه تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه و داكۆكیمان لێده‌كات. كێ له خۆشویستنی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه؟ توندی یان ته‌نگانه یان چه‌وسانه‌وه یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟ وه‌ک نووسراوه: {له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین} . به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشی‌ویستووین.
ڕۆما 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 31:8-37
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان