یادیان بخه‌ره‌وه ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن، قسه به كه‌س نه‌ڵێن، ناكۆک نه‌بن، هه‌ستیار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک دڵنه‌رمی پیشان بده‌ن. چونكه پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له كینه و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له یه‌كتری بوو. به‌ڵام، كاتێ نیانیی خودای ڕزگاریده‌رمان و خۆشویستنه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت، نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه ئێمه كردوومانه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی به ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌رمان به ده‌ستفراوانی به‌سه‌رمانیدا ڕشت، تاكو، پاش ئه‌وه‌ی به به‌خششی ئه‌و بێ‌تاوان كراین، به‌گوێره‌ی هیوای ژیانی جاویدانی ده‌بینه میراتگر. ئه‌م وشه‌یه ڕاسته. سه‌باره‌ت به‌م شتانه ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خودا هێنا بایه‌خ به كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه باش و سوودبه‌خشه بۆ خه‌ڵک. به‌ڵام له گفتوگۆی گێلانه و ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ناكۆكی و جه‌نگ له‌سه‌ر ته‌ورات دووربكه‌وه، چونكه بێ كه‌ڵک و ناڕه‌وایه. ناكۆكیكار ئاگادار بكه‌وه، له‌دوای جارێک و دووان، لێی دووربكه‌وه. ده‌زانیت وه‌ک ئه‌مه لاده‌ره و گوناه ده‌كات، خۆی حوكمی به‌سه‌ر خۆی داوه.
تتوس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە تتوس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: تتوس 1:3-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان