یەکەم پوختەی مێژوو 1:2-4
یەکەم پوختەی مێژوو 1:2-4 KSS
ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر. کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.



