هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران. باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون. خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن. دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور. دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن. بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون. لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون. هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە. هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون. هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە. مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو. هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە. مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون. ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
یەکەم پوختەی مێژوو 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم پوختەی مێژوو 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم پوختەی مێژوو 22:9-34
3 Days
Who are the gatekeepers of this generation? Who unlocks the door for God’s people to enter into His presence? Jesus is pursing you because He wants you. But the keys are in your hands. You must unlock the door to let Him into your life. Read this plan and be encouraged to seek intimacy with God.
30 days
In the beginning was the Word … but what came next? This plan is for anyone who wants a better understanding of the Bible. It provides a chronological reading program that endeavors to place all biblical passages in their date order. Part Nine of this twelve-part one-year reading plan is titled ‘From Exile to Rebuilding Jerusalem: 587 BC–410 BC’.
1 Month
The following reading plan is provided to encourage you to dig deep into the Biblical message of generosity. It is here that we discover the good news that God has not only made us to be recipients of his grace but has also invited us to become participants in the movement of his divine generosity. We invite you to join us on the journey toward generous living.
23 Days
Written following their return from exile, Chronicles is a theological retelling of Israel's monarchial history. In this post-exilic season, doubt and apathy plagued God's people and their trust in His promises. The Chronicler responds by reminding Israel of God's faithfulness from Adam to Moses to David and ultimately points toward a Greater David to come.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان