پاش ئەوەی شاول لە ڕاونانی فەلەستییەکان گەڕایەوە پێی ڕاگەیەنرا و گوترا: «داود لە چۆڵەوانی کانی گەدییە.» ئینجا شاول لە هەموو ئیسرائیلدا سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی برد و چوو بۆ گەڕان بەدوای داود و پیاوەکانی، لەسەر هەڵدێرەکانی بزنە کێوییەکان. شاول هاتە لای پەرژینە مەڕەکانی سەر ڕێگاکە، لەوێدا ئەشکەوتێکی لێبوو، چووە ژوورەوە هەتا دەست بەئاوبگەیەنێت. داود و پیاوەکانیشی لە قووڵایی ئەشکەوتەکەدا دانیشتبوون. پیاوەکانی داود پێیان گوت: «ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان پێی فەرمووی: ”من دوژمنەکانت دەدەمە دەستت، تۆش ئەوەی پێت باشە پێیانی دەکەیت.“» داودیش هەستا و بەدزییەوە لایەکی کەواکەی شاولی بڕی. پاش ئەمە، دڵی داود ئازاری دا، لەبەر ئەوەی لایەکی کەواکەی شاولی بڕی. جا بە پیاوەکانی گوت: «لەلایەن یەزدانەوە بە دوور بێت کە کاری وا بە گەورەکەم بکەم، دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەگەر دەستی بۆ درێژ بکەم، چونکە ئەو دەستنیشانکراوی یەزدانە.» داود بەم قسانە پیاوەکانی سەرزەنشت کرد و ڕێگای پێنەدان بۆ هێرشکردنە سەر شاول، شاولیش لە ئەشکەوتەکە هەستا و ڕێگای خۆی گرتەبەر. پاش ئەمە داود هەستا و لە ئەشکەوتەکە چووە دەرەوە، بەدوای شاولدا هاواری کرد و گوتی: «پاشای گەورەم!» کاتێک شاول بەرەو دواوە ئاوڕی دایەوە، داود سەری دانەواند و کڕنۆشی برد. ئینجا داود بە شاولی گوت: «بۆچی گوێ لە قسەی خەڵک دەگریت، ئەوانەی دەڵێن: ”ئەوەتا داود خراپەی تۆی دەوێت“؟ ئەوەتا ئەمڕۆ بە چاوەکانی خۆت بینیت کە چۆن یەزدان ئەمڕۆ تۆی لەو ئەشکەوتەدا دایە دەستم. پێم گوترا کە بتکوژم، بەڵام من بەزەییم پێتدا هاتەوە و گوتم: ”دەستم بۆ گەورەم درێژ ناکەم، چونکە ئەو دەستنیشانکراوی یەزدانە.“ باوکە، تەماشا بکە، تەماشا دامێنی کەواکەت بەدەستمەوەیە! من دامێنی کەواکەی تۆم بڕی بەڵام نەمکوشتیت، بزانە و ببینە کە من هیچ خراپە و ناپاکییەکم نییە، دەرهەق بە تۆ تاوانبار نیم. کەچی تۆ ڕاوم دەنێی هەتا بمکوژیت.
یەکەم ساموئێل 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەکەم ساموئێل 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەکەم ساموئێل 1:24-11
5 Days
God is always looking to use men and women for His glory. The Bible tells us that the eyes of the Lord go throughout the Earth looking for someone through whom He will show Himself strong (2 Chronicles 16:9). In the selection of the people He uses, God does not consider giftings or personal achievements, but availability and readiness of heart. Based on his book – “And they shall be called the Sons of God,” Tolu Oyewole teaches in this devotional plan that God is not looking for VIPs, but He is looking for SVPs – Servants, Visionaries, and Partners. You will learn, based on the examples of the heroes of the Bible, what it means to be a servant, to have a genuine vision and to partner with the Holy Spirit.
Whether you work in a Christian or secular environment, working alongside others gives you the incredible opportunity to witness for Jesus. As this 5-day plan shows you practical ways to honor God in your workplace, you’ll grow in your ability to bear spiritual fruit in your workplace, serve your colleagues, and raise up other leaders.
How do you choose a gift for someone during Christmas time? What makes a gift special? It is knowing that the giver went out of their way. Or in Mark Batterson's words, a "gift of inconvenience". In this Plan, we will explore ways to make sure that you give meaningful gifts this Christmas.
A series by Heidi Wysman. David is one of the most referenced people in the Bible with sixty-six chapters dedicated to him. By studying David’s life, we discover that God is writing the story of our salvation. We may feel like we have very little to offer God, but that’s based on our limited perspective. When God calls, He empowers us.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان