لەبەر ئەمە وەبیرت دەهێنمەوە ئەو بەهرەیە دابگیرسێنیت کە لەدوای ئەوەی من دەستم لەسەرت دانا خودا پێی بەخشیت، چونکە خودا ڕۆحی ترسی پێمان نەبەخشیوە، بەڵکو ڕۆحی هێز و خۆشەویستی و خۆڕاگریی پێ بەخشیوین. بۆیە نە لە بەرامبەر پەیامەکە سەبارەت بە مەسیحی خاوەن شکۆمان و نە بەرامبەر بە من کە لە پێناوی ئەودا بەند کراوم هەست بە شەرمەزاری مەکە، بەڵکو لەگەڵ من و بە پشتبەستن بە هێزی خودا بەشداری لەو ئازارەدا بکە کە بەهۆی مزگێنییەوە دەیچێژیت. خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە، ئێستاش ئاشکرا بوو بە دەرکەوتنی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان، ئەوەی مردنی لەناو برد و لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ژیان و نەمریی ڕووناک کردەوە. بۆ ئەم مزگێنییە بە مزگێنیدەر و نێردراو و مامۆستا دەستنیشان کرام. لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە. بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە. ئەمە دەزانی، هەموو ئەوانەی لە ئاسیادان وازیان لێ هێنام، لەوانە فیگەلۆس و هەرمۆگینیس. با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە،
دووەم تیمۆساوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووەم تیمۆساوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووەم تیمۆساوس 6:1-16
3 Days
How would you describe your faith journey? Is it a well-established fire? Is it warming? Comforting? Does it push away darkness? Or is merely a spark? Not quite yet a flame? Hardly casting a shadow. These guided audio meditations will help recognize a spark from an encounter with God. And watch the spark turn to flame. Pushing out fear and darkness.
One in thirteen people globally suffer from a form of anxiety disorder. There are three main reasons why we suffer from anxiety: fear, lack of trust and unbelief. This plan will look at each of these to see what the Bible says about them.
Which is worse – being scared or fearful? Being scared appears to be momentary and driven by our circumstances. It seems though, that fear has a deeper root, that extends down to our core beliefs. A common fear sounds like I will let my family down – but is it valid? Scripture provides three qualities that when coupled together are extremely powerful when fear arises - let’s explore those together.
4 Days
How do you make the most of your gifts? What has God put on your heart? What does He want you to do? Written specifically for emerging adults, college students, and young leaders, this reading plan will help you understand your passion and pursue what God has in store for you.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان