لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئامۆس 9:2-16

ئامۆس 9:2-16 KSS

«من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد، ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو، وەک دار بەڕوو بەهێز بوون. بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد و ڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە. من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن، بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن. «لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان و لەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو. ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو، فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن. «ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنم وەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێت لەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان. ئەوەی خێرایە هەڵنایەت، بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات و پاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات. تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت، ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت و ئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات. ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانان لەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.