گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم، با زەویش گوێ بگرێت لە وشەی دەمم. فێرکردنم وەک باران دەبارێت، وشەم وەک شەونم دەتکێت، وەک نمە باران بەسەر سەوزایی وەک ڕەهێڵ بەسەر گیا. ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم، مەزنایەتی بە خودامان ببەخشن. خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە، چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە، خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاریی تێدا نییە، ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە. لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو چونکە لەکەدارن، کچ و کوڕی ئەو نین، کەموکوڕییان ئەوەیە، نەوەیەکی چەوت و خوارن. ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە، ئەی گەلی گێل و نادانا؟ ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە، ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟ یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە، لە ساڵانی نەوەکانی پێشوو وردبنەوە، لە باوکتان بپرسن پێتان ڕادەگەیەنێت، لە پیرانتان بپرسن پێتان دەڵێن. کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد، کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد، سنووری بۆ گەلان دانا، بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل. بەشی یەزدان گەلەکەیەتی، یاقوب بەشی میراتەکەیەتی. لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە، لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا، دەوری دا و بایەخی پێیدا، وەک گلێنەی چاوی پاراستی. وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت، لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات، باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات، لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت. ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد، هیچ خوداوەندێکی بێگانەی لەگەڵ نەبوو. سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد، لە بەروبوومی دەشتودەری خوارد، لە تاشەبەردەوە هەنگوینی دەرخوارد دا، زەیتیش لە بەردەئەستێوە. دەڵەمە و شیری مەڕوماڵات، لەگەڵ دوگی بەرخ و بەرانی باشان و تەگە، لەگەڵ چەوری ناوکی گەنم. تۆ لە خوێنی ترێ شەرابت خواردەوە. یەشوروون قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند، قەڵەو بوون و پڕ بوون و بە پیو داپۆشران. ئیتر پشتیان کردە ئەو خودایەی کە دروستی کردبوون، تاشەبەردی ڕزگارییەکەیان ڕەتکردەوە. ئیرەییان وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و بە بتە قێزەونەکان پەستیان کرد. بۆ بتەکان کە خودا نین قوربانییان سەربڕی، چەند خودایەک نەیانناسیون، تازەن و بەم زووانە دەرکەوتوون، کە باوکانتان لێیان نەترساون. ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا، ئەو خودایەی لەدایکبوونی پێداین لەبیرتان کرد.
دواوتار 32 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دواوتار 32
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دواوتار 1:32-18
6 Days
Are you finding your life journey to be difficult? Are you feeling as though you are in a dark tunnel and there seems to be no way out? Are you feeling as though you are losing hope and are close to giving up? If you are in a difficult season right now, especially if you are battling cancer, this 40-day reading plan will help you to walk victoriously with God.
14 Days
Some people joke that they’d rather be in hell drinking with their buddies than in heaven with stuffy saints. But these people are completely blind to its reality and meaning. Hell is real, and we’d better take it seriously. The Bible does not describe hell to scare us, but to warn us. And that is also the purpose of this reading plan!
Firm Foundation is more than just a study, it is an invitation to build your life on the solid rock of God's Word. As you journey through each day of foundational truths, you will be equipped to face life's challenges with confidence and hope as well as fall more in love with our Savior, Jesus Christ. May you find the stability and peace you seek in knowing and trusting the God who loves you deeply and has a perfect plan for your life.
25 Days
Project of Love is the Bible in Song: 100% Bible verses put to music. This Advent plan contains 25 modern Bible songs, one for each day of Advent and a beautiful bonus song for Christmas morning. You’ll find Bible songs from Isaiah to Luke, and from Jeremiah to Revelation. Enjoy! All daily devotionals are written by Xander Stok, the founder and artist of Project of Love.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان